هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە
هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت دوو کۆڵبەری لاو بە سەختی بریندار بوون.
هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری سەردەشت دوو کۆڵبەری لاو بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیک لە کۆڵبەرانی کورد کرد و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر کە یەکێکیان تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی هەیە بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کوسرەت مامەند تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی دۆڵەتوو و هەروەها حوسێن تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی گەردەنە ڕاگەیەنادووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوکات دوو سەر ئەسبی ئەو دوو کۆڵبەرەیان کوشتووە و دەستیان بەسەر شت و مەکەکانیاندا گرتووە.
کوسرەت بە مەبستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی سەردەشت و حوسێنیش بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.