برینداربوونی حەوت کۆڵبەر لە سنووری شاری نەوسوود

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە بریندار بوون کە سێ

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە بریندار بوون کە سێ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٨ی مارسی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پژمان عەبدی، مەنسوور عەبدی و پوریا عەبدولڕەحمانی نەژاد، بریندار کران.

ئەم سێ کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون، بە مەبەستی پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی پاوە بۆ نەوسوود چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سرووش نەقدی، ئاراس ئەحمەدی تەبار، زەکەریا فیرووزبەخت و فەرهەنگ سەحراگەرد بریندار و بۆ ناوەندە درمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە