پەڕێنی لاقی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی لاو لاقێکی لە دەست دا.
٢١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٠:١٢
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی لاو لاقێکی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٢ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک لاقێکی لە دەست دا.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی سەبوور یاری خەڵکی شارەدێی شمشێر سەر بە پاوە ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەبوور بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست داوە و بە مەبستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.