درێژەی کوژرانی کۆڵبەران ئەمجارەیان لە سەردەشت + ئامار و وێنە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد لە سنورەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٣ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد لە سنورەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافیر مرۆڤی “هەنگاو” سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی زەردی تەقەیان لە کاروانیکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنج کوژرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٣٣ ساڵانەی ئیسماعیل عەزیزی خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە دوو شەو پێش هەر لەو سنوورە، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە سێ سەر ئەسب لەناوچوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە