بریندار بوون سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کران.
١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٩:٣٦
هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار کران.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٤ی ئەپریلی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی ئاکۆ خودامورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە ٢٧ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و دوو کۆڵبەری دیکە لە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و پاوەن بوون ناسنامەیان نەزانراوە.
ئەم سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە.