کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەری مەریوانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنووریەکانی مەریوان و پێنجوێن، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەری مەریوانی.
٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٤٨
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنووریەکانی مەریوان و پێنجوێن، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەری مەریوانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی بەرە بەیانی ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سەر ڕێگای کاروانی کۆڵبەران، کۆڵبەریک گیانی لەدەست داو سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ئەم مینە لە ئاوایی بالیکدرە لە ناوچەی پێنجوین سەر بە پارێزگای سلێمانی تەقیوەتەوە.
بە هۆی تەقینەوی ئەو مینە، کۆڵبەرێک بە ناوی ناسر کوری صدیق، کوژراوە و سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئێقباڵ کوری ئەحمەد، ئیبراهیم کوری محەمەد و مەنسوور کوری مەجید بریندار بوون.
ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری پێنجون لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.