چەکدارانی ئێرانی ٣٥ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیان کوشت
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا ٣٥ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کوشت چوون.
٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:١٦
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شنۆ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا ٣٥ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کوشت چوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٩ی ئاگوستی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی میراوێ سەر بە شاری شنۆ، تەقەیان لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٣٥ سەر ئەسبی کۆڵبەران بە کوشت چوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوکات دەستیان بەسەر شت و مەکی ئەو کۆڵبەرانەدا گرتووە.
ئەمسال تەنیا لە سنووری شنۆ زیاتر لە ٣٠٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کوشت چوون.