کارشکێنی دەزگای دادوەریی ئێران و ڕێگری لە ئازادبوونی چوار چالاکی فەرهەنگی لە بەندیخانەی کرماشان
هەنگاو:دوایی تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەر کردنی ٤ چالاکی فەرهنگی لە پارێزگایی کرماشان، کارشکێنی دەزگایی دادوەریی ئێران ڕێگرە لە ئازاد کردنی ئەو چ.
هەنگاو:دوایی تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەستبەسەر کردنی ٤ چالاکی فەرهنگی لە پارێزگایی کرماشان، کارشکێنی دەزگایی دادوەریی ئێران ڕێگرە لە ئازاد کردنی ئەو چوار چالاکە فەرهەنگییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لەسەر بڕیاری دادگا کە پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، دەبوایە ڕؤژی شەممە چوار چالاکی فەرهەنگی بە ناوەکانی مستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیر موسەوی، ئەرسەلان هیدایەتی و شەهریار تەهماسبی بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن، بەڵام سەرەڕایی تێپەڕبونی چەند ڕۆژ بە هۆی کارشکەنی دەزگای قەزایی ئێران ئەم چوار هاوڵاتیە ئازاد نەکراون.
بە پێی بریاری لقی ٤ی دادگایی گشتی و شۆرشی کرماشان، بریار بوو ئەرسەلان هیدایەتی بە دانانی کەفاڵەت و سێ کەسی دیکە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٠٥ ملوێن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد بکرێن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە دادگوستەری کرماشان ڕایگەیاندووە کە ئێمە پەروەندەی ئەوانمان ناردووە بۆ دادگوستەری ناوەند و تا ئەوان ڕای خۆیان بە ئێمە ڕانەگەیەنن، ناتوانین ئەم چوار کەسە ئازاد بکەین.
ئەمە لە حالێکدایە کە موستەفا باقەری ئاشنا و ئەردەشیر موسەوی بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە نادیار بوونی چارەنووسیان ١٦ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتبوو.
ئەو چوار چالاکە ڕۆژی پێنجشەممە (١٤ی پووشپەر ٢٧١٨، ٥ی ژوئیە ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.