هەشت کەس لە گیراوانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد بوون
هەنگاو: هەشت کەس لە گیراوانی ئەمڕۆ و ڕۆژی ڕابردووی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:١٩
هەنگاو: هەشت کەس لە گیراوانی ئەمڕۆ و ڕۆژی ڕابردووی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هەشت کەس کە گیروانی دوێنێ و ئەمڕۆی شاری سنە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ناسنامەی ئەو ٨ کەسە کە لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە بە ئەژمار دێن، بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ مزەفەر ساڵح نیا ٢ـ سەید خالید حوسێنی ٣ـ حەبیبوڵڵا کەریمی ٤ـ ڕەزا ئەمجەدی ٥- هاجەر سەحیدی ٦ـ وەلی نیلی ٧ـ حوسێن گویەلی ٨ـ عەلی میرزایی
ئەو هەشت کەسە بە تۆمەتی بەشداری و ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی تایبەت بە گیان لەدەست دانی ژیگەپارێزانی مەریوانی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٩ی خەرمانان لە گوێزە کوێرەی سنە بەڕیوە چوبوو، دەستبەسەر کراون.