پانزە بەندکراوی سیاسی کورد مەترسیی سێدارەیان لەسەرە
هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ناسنامەی ١٦ بەندکراوی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانی بەڕ.
هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ناسنامەی ١٥ بەندکراوی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان دەکەن بڵاو دەکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“،١٥ بەندکراوی سیاسی کورد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەکانی سەقز، میاندواو، ئورمیە، تەورێزو کەرەج ڕاگیراون.
ئەو ١٥ بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە کە ٦ کەسیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا حوکمیان بەسەردا سەپاوە و یان حوکمی سێدارەکەیان پشتڕاست کراوەتەوە.
ناو و زانیاری لەسەر ئەو بەندکراوانە کە حوکمی سێدارەیان هەیە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ ئەرسەلان خودکام / مەهاباد/ خاکەلێوەی ١٣٩٧ / سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٢ـ حەسەن فەرەجی / بۆکان/ ١٣٩٠/ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٣ـ دیاکۆ شێخ عەبدوڵڵا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٤ـ زانیار مورادی / مەریوان / ١٣ی گەلاوێژی ١٣٨٨ / هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج
٥ـ رامین حوسێن پەناهی/ دێولان / ٢ ی پووشپەڕی ١٣٩٦ / هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج
٦ـ رەزا مەلازادە / سەڵماس / هاوینی ١٣٩٠ / هاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٧ـ سابر شێخ عەبدوڵلا / مەهاباد / ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٢ / هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٨ـ عەبدوڵڵا سەروەریان / سنە / نادیار / هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان/ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
٩ـ عەلی ئەحمەد سلێمان / باشووری کوردستان / ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٨٤ / ههاوکاری لەگەڵ پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز
١٠ـ کەماڵ ئەحمەد نژاد / میاندواو / پاییزی ١٣٩٣ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات / بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو
١١ـ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان / سرێکانی / ٦ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی / پژاک / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
١٢ـ لوقمان مورادی / مەریوان / ١٢ی گەلاوێژی ١٣٨٨ / هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە / بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج
١٣ـ مستەفا سەلیمی / سەقز / ١٦ خاکەلێوەی ١٣٨٢ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات / بەندیخانەی ناوەندیی سەقز
١٤ـ هیدایەت عەبدوڵلاپوور/ شنۆ/ پووشپەڕی ١٣٩٥ / هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات / بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە
١٥ـ هۆشەنگ ڕەزایی/ نەهاوەند / ٢٩ ی جۆزەردانی ١٣٨٩ / هاوکاری لە گەڵ حیزبی کۆمەڵە/ بەندیخانەی ئێڤینی تاران
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە