سنووری نەوسوود/ لە سێ ڕۆژدا ٨ کۆڵبەر بریندار کراون
هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاوریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی نەبی ئەسەدی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەبی ئەسەدی بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و زیاتر لە ٣٠ پارچە ساچمە بەر، سەر، پشت و دەستی کەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە شەوی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی یەحیا ڕۆستەم زادە خەڵکی گوندی “دێتووت” سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنج شەممە لانی کەم ٨ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر، پاوە و سەوڵاوا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.