برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٢:١٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی توورەج کەریمی تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێ سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، توورەج کەریمی بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەی پێشتر تەقەی لێ کراوە و بە مەبەستی چارەسەری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.

شایانی باسە توورەج کەریمی خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری نەوسوودە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە