بیست کەس بەهۆی داخرانی لقی "ایران خودرو" لە مێهران بێکار بوون
هەنگاو: لە درێژەی رەوتی داخرانی کارگە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکان لە ئێران و پەرە گرتنی رەوتی بێکاری
هەنگاو: لە درێژەی رەوتی داخرانی کارگە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکان لە ئێران و پەرە گرتنی رەوتی بێکاری، ۲٠ کەس لە مێهرانی پارێزگای ئیلام لە ئەنجامی داخرانی لقی ئێران خودرەودا بێکار بوون.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ۲٠ کەس لە لاوان شاری مێهران کە لە لقی ئێرن خودرەو لە مێهراندا سەرقاڵی کار کردن بوون تێکەڵ بە رەوتی بێکارانی پارێزگەی ئیلام بوون.
بەرپرسی لقی ئێران خودرەو لە مێهران داخرانی ئەو لقەی ئێران خودروی بۆ نەبوونی پارەی پێویست بۆ دبینکردنی موچەی کارمندەکان، چوونە سەرەوەی لەڕادەبەدەری ماڵیات و تێچووی زۆری بیمەی کارمەندەکان گەڕاندۆتەوە.
لەماوەی یەک حەفتەی رابردوود ژمارەیەکی بەرچاو لە کارگە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکانی کوردستان وەک کوشتارگەی مریشک لە ئەیوان و کارخانە قەندی سەقز بە هۆکاری گرانبوونی مادەی خاو و چوونە سەرەوەی ماڵیات داخراون.