بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سەڵماس

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چیای ”چل مێری شەهیدان“ کە لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە هەڵکەوتووە تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ”میرحاج عەلیزادە“ و ”عەبدولعەزیز فەنکی“ ڕاگەیەندراوە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەمە (٥ی ڕەزبەر / ٢٧ی سێپتامبر)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی ”هەمران“ سەر بە شاری ڕەبەت بەناوی ”بێهزاد قاسمی“ لەکاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەری تووشی جەڵتەی دل بووە و گیانی لەدەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە