فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای بەندکراوی سیای مەحکووم بە سێدارە بە هۆی گوشارەکانەوە زێدی خۆی بەجێ هێشت

هەنگاو: فەرهاد عەبدوڵڵاپوور کە مانگی پێشوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بەهۆی زەختی زۆری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری شنۆ، ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی بوو.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٠٣

 

هەنگاو: فەرهاد عەبدوڵڵاپوور کە مانگی پێشوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بەهۆی زەختی زۆری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری شنۆ، ناچار بە بەجێهێشتنی زێدی خۆی بوو.

 بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مۆرڤی هەنگاو، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو بە هۆی زەختی ناوەندە ئەمنییەکانی شای شنۆی بە جێهێشت.

ئەو بەندکراوە سیاسیە وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوم و بە هۆی زەختی زۆری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار بووم زێدی خۆم بە جێ بێڵم و ئێستا لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێ بووم.“

فەرهاد عەبدوڵاپوور ڕۆژی شەممە (٩ی پووشپەر/ ٣٠ی ژوئەن ٢٠١٨) لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە دەستبەسەر و دوای نزیک بە سێ مانگ ڕاگیران، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی خەرمانان/ ١٦ی سپتامبر ٢٠٨) بە دانانی بارمتە ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە