خۆکوشتنی کچێکی قوربانی منداڵ هاوسەری لە سەقز
کچێکی خەڵکی سەقز کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە بە ناوی سروە کەماڵی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٣٤
هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کچێکی خەڵکی سەقز کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە بە ناوی سروە کەماڵی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سروە کەماڵی مانگی ڕابردوو پێچەوانەی ویستی خۆی و لەژێر گوشاری دایک و باوکی ناچار بووە شوو بکات.
تەرمی سروە کەماڵی ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەقز کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
پرسی منداڵ هاوسەری سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی مەدەنییەوە دژایەتی کراوە و هەروەها دژ بە باری دەروونی و جەستەیی منداڵانە، بەڵام لە ئێراندا شتێکی باوە.