١٥ کۆڵبەری سەردەشتی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ١٢٥ میلیۆنیان بەسەردا سەپا + بەڵگە
هەنگاو: دادگای شۆڕشی سەردەشت ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی قاچاقی مەشرووب بە پێبژاردنی پارە و بەندکران مەحکووم کرد.
هەنگاو: دادگای شۆڕشی سەردەشت ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی قاچاقی مەشرووب بە پێبژاردنی پارە و بەندکران مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەردەشت بە سەرۆکایەتی عەلی ڕەزا عەباسپوور، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی سەرجەم بە ٩ ساڵ و شەش مانگ بەندکران و پێبژاردن ١٢٥ میلیۆن پارە مەحکووم کرد.
ئەو حوکمانەی کە لەلایەن دادگاوە سەپێندراوە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ کەماڵ عەلیزادە کوڕی کەریم، مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.
٢ـ جەماڵ ڕەحیمی کوڕی عەزیز، مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.
٣ـ محەمەد ڕەحیمی کوڕێ سەلیم، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.
٤ـ ڕەزا سەحرانەوەرد کوڕی محەمەدڕەزا، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.
٥-زانیار حاجی خەلنی کوڕی ڕەحمان، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.
٦ـ مستەفا عەزیز زادە کوڕێ قادر، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.
٧ـ سدیق فەقی حەسەن پوور ، مەحکووم بە پێبژاردنی هەشت مییلیۆن و شەسەد و چل هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
٨- لوقمان ئاتەش کوڕی محەمەد ئەمین، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و شەشەد و هەشتا هەزار تمەن و هەشت مانگ بەندکران.
٩ـ ئومید قوربانی زادە کوڕی ئیبراهیم، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
١٠ـ یوسیف قوربانی زادە کوڕێ ئیبراهیم، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
١١ـ کەیوان ئەڵڵامورادی کوڕی حەسەن،مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
١٢ـ زانیار زارعی کوڕی عەباس، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و حەفسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
١٣ـ سابر یەحیاپووڕ کوڕی مستەفا، مەحکووم بە پێبژاردنی بڕی پێنج میلیۆن و دویست و هەشتا هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
١٤ـ شۆڕش پادەرشی کوڕی محەمەد ئەمین،مەحکووم بە پێبژاردنی یازدە میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ بەندکران.
١٥ـ سدیق ژاڵە کوڕی عەبدوڵڵا، مەحکووم بە پێبژاردنی حەفت میلیۆن و دویست هەزار تمەن و شەش مانگ بەندکران.
ئەو حوکمە بە شێوەی حزووری پێیان ڕاگەیاندراوە و هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای حوکمەکە دەتوانن تانە لەو بڕیارەی دادگا بدەن و سکاڵا لای دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە تۆمار بکەن.