کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری مەریوان
هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٦:١٩
هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”ئاسنوێ“ی مەریوان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”غالب کویک“ و دانیشتووی گوندی ”دزەوەن“ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار غالب خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان.