بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر لە ئێران لەسێدارە درا
هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.
٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٦:٥٣
هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر بە ناوی ”سۆران ڕەشید زاهیدی“ ناسراو بە سۆران هەولێری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.
سۆران ڕەشید تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەولێر بووە کە ماوەی سێ دەیەیە لە ئێران دەژیت.
سۆران چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوکارێکی لە کارگەی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.