هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
لانی کەم حەوت هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموود
هەنگاو: دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
لانی کەم هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەممەد قەوسی، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، جەعفەر زەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ، زانا مێهری تەمەن ٣٠ ساڵ،محەممەد قەوسی تەمەن ٢٦ ساڵ، محەمەد مەحموودزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، ئارام ساڵحپوور ٢٦ ساڵ هەموویان خەڵک و دانیشتووی گوندی ساوان و ڕەحمان ساڵحپوور تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی ساوان و دانیشتووی بانە، هادی مەحموودی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی بانە و مەهدی نەورۆزی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بانە، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە محەمەد مەحمودزادە و ڕەحمان ساڵحپوور لە ماڵی خۆیان و شەش کەسی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.