برینداربوونی لانی کەم ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٩ی جولای ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانی کەم ٤ کۆڵبەر ب

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٦:٢٤


هەنگاو: شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٩ی جولای ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانی کەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و ٦ کۆڵبەری دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.


بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هۆی دەستڕێژی گولەوە لانی کەم ٤ی کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی لە بەشی سەر و لاقیانەوە بریندار بوون.

هەروەها شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی لایق ئیسماعیل پوور، نیما حەیدەری، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێش لە کاتی هەڵهاتن و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لاق و دەست و پشتیان بریندار بووە.

ئەم ١٠ کۆڵبەرە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.

شایانی باسە لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی و حەیدەر خودکامە خەڵکی پاوە، عەبدول عەبدی خەڵکی نۆریاو و شەش کۆڵبەرەکەی دیکە خەڵکی گوندی تین سەر بە شاری پاوە بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە