خۆکوشتنی مێرمنداڵێک لە داڵاهۆ و لاوێک لە جوانڕۆ

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی "توتشامی" سەر بە شارۆچکەی گاوارە لە شاری داڵاهۆ بە ناوی سیروان دووستی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆستی

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٢٩


هەنگاو: چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی "توتشامی" سەر بە شارۆچکەی گاوارە لە شاری داڵاهۆ بە ناوی سیروان دووستی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیروان دووستی بە هۆی کێشەی ماڵی و بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) لاوێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ بە ناوی عەدنان محەممەدی بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە