کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی هەژار فەرەجی تەمەن ٢٩ ساڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕ
١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٤:٥٨
هەنگاو: یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی هەژار فەرەجی تەمەن ٢٩ ساڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سارداو بە بی هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، تەقەیان لە هەژار فەرەجی کردووە و لە ئاکامدا گوللە بەر سینگی ناوبراو کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.
هەژار فەرەجی سەڵت بووە و تەرمەکەی ئەمڕۆ لە گوندی زەربنە بە خاک دەسپێردرێ.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٦ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.