کوژرانی کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵە لە سنووری سەلاسی باوەجانی

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی محەم

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:٣٩


هەنگاو: شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی محەممەد نادری تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری شێخ سڵە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بوون و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا محەممەد نادری کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد نادری هیچ جۆرە کاڵایەکی پێ نەبووە و تەرمی ناوبراو ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی شوهدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە