برینداربوونی ٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری کوردستان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٤ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە، بانە و سەردەشت بە ناوەکانی ئەیووب مەولوودی، ناسیح کەریم زادە، ڕزگار مەجیدی و عەبدوڵڵا جەبارزاد

١٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٣:٤١


هەنگاو: شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٤ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە، بانە و سەردەشت بە ناوەکانی ئەیووب مەولوودی، ناسیح کەریم زادە، ڕزگار مەجیدی و عەبدوڵڵا جەبارزادە لە سنوورەکانی بانە، نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی ناسیح کەریم زادە و ڕزگار مەجیدی ٢٣ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی تین سەر بە شاری پاوە بە ناوی ئەیووب مەولوودی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەشی دەست و لاقی بە سەختی بریندار کراوە.

هەروەها، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی عەبدوڵڵا جەبارزادە تەمەن ٢٧ ساڵ و باوکی دوو منداڵ لە کاتی کۆڵبەری نۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێران بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە ٢٥ پارچە ساچمەی بەرکەوتووە.



 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە