سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا
سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهرام کاکاوەند، پەیمان سولەیمانی و عزیزیار هاشمی خەڵکی شارەکانی هەرسین و کۆیەشت، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ خە
هەنگاو: سێ شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهرام کاکاوەند، پەیمان سولەیمانی و عزیزیار هاشمی خەڵکی شارەکانی هەرسین و کۆیەشت، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ خەرمانانی ٢٧٢٢ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهرام کاکاوەند ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەرسین، عەزیزیار هاشمی خەڵکی هەرسین و پەیمان سولەیمانی ٤٢ ساڵ و خەڵکی کۆیەشت پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سرکەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان لە هۆڵی ٤ی بەندیخانەی کەرەج گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسی.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسە لە میدیا حکومەتییەکانی ئێران ڕانەگەیندراوە.