کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران، کوژرانی ئیسماعیل عەبدی کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی گەنجی

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٠٨


هەنگاو: هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢

لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئیسماعیل عەبدی  ٣٢ ساڵە لە سنووری نەوسوود بە تقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیسماعیل عەبدی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی جوانڕۆش بە ناوەکانی حەمید ئەحمەدی و موختار فەتاحی ٣٦ ساڵە بریندار بوون.


جێگای ئاماژەیە کە ئیسماعیل عەبدی خەڵکی گوندی بازدان و دانیشتووی جوانڕۆ بووە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لانی کەم ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە