سیاوەش ڕەسووڵی، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە، بەهۆی پێ ڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست دا

سیاوەش ڕەسووڵی، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بەهۆی ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی بە پزیشک و درەنگ گواستنە

٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:٢٢


هەنگاو: چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سیاوەش ڕەسووڵی، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بەهۆی ڕێگری لە دەست ڕاگەیشتنی بە پزیشک و درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیاوەش ڕەسووڵی شەش ساڵ پێش لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکرا و دوای سێ ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی بەندیخانە، لە تەشەنە کردنی نەخۆشییەکەی، لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ سیاوەش ڕەسووڵی بەهۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لە نەخۆشخانەی مەدەنی کەرەج گیانی لەدەست دا.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی، بنەماڵەی ناوبراو ئاگادار تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەی، گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و هەروەها گیان لەدەست دانی سیاوەش نەبوون. بەرپرسانی بەندیخانەی کەرەج دوای گیان لەدەستدانی ئەو بەندکراوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵەکەیان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە