جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی کرماشان

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی فەرهاد کەریمی، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو،

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:٢٧


هەنگاو: چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی فەرهاد کەریمی، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٤ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، سزای لەسێدارەدانی فەرهاد کەریمی (فەراح)، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کۆمەرە" سەر بە شاری پاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە کرماشان جێبەجێ کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد کەریمی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.


هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردە تاکوو ئێستا لەلایەن ڕاگەیاندنە حکومەتییەکان و سەرچاوەکانی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە