گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بەهۆی ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە بەندیخانەی ئورمیە

بەندکراوێک بەناوی سەعید سەلیمی فەر، خەڵکی ئورمیە، بەهۆی ڕێگری لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەرامبەر وەرگرتنی چارەسەر و گو

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٤٢


هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

بەندکراوێک بەناوی سەعید سەلیمی فەر، خەڵکی ئورمیە، بەهۆی ڕێگری لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەرامبەر وەرگرتنی چارەسەر و گواستنەوەی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سەعید سەلیمی فەر، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی سوڵتان ئاباد سەر بە ئورمیە، بەهۆی دواخستنی بە ئەنقەستی بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لەکاتی گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی "سەیدالشهدا" ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

سەعید سەلیمی کە خاوەنی منداڵێکە، کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ گیانی لەدەستداوە. بەڵام ناوەندە حکوومەتییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەی ئەم بەندکراوە، هەتا کاتژمێر ١٢ی شەوی دووشەممە تەرمی ناوبراویان لە نەخۆشخانە ڕاگرتووە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی کە سەعید سەلیمی نەخۆشی زگماکی دڵی هەبووە، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە، هەتا دوایین خولەک ڕێگریان لە گواستنەوەی ئەم بەندکراوە بۆ نەخۆشخانە کردووە.


ئەم هاووڵاتییە ١٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


هەنگاو زانیویەتی کە ئەم بەندکراوە ماوەی ١٥ساڵی بەندکرانی لە بەندیخانەی قەزوین تێپەڕاندووە و لە سێ ساڵی ڕابردووەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواسترابووەوە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە