گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی برینداری ڕووداوەکەی ڕۆژی ڕابردووی "شوانکارە"
کۆڵبەرێک بە ناوی مێرساد دەروێشی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ پێنج کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵی ئەو شارە بەهۆی ڕووداوی هاتووچ
هەنگاو: دووشەممە، ۸ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێک بە ناوی مێرساد دەروێشی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ پێنج کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵی ئەو شارە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ و کە لە ڕێگەی نێوان جوانڕۆ بۆ پاوە و لە ناوچەی "شوانکارە" ڕووی دا و ئەو کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ سال و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی هەڵگەڕانەوەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی "شوانکارە"ی شاری پاوە ڕووی دا و بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانی"ی شاری کرماشان گواستراوەتەوە، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووتری هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕەشەمەی، شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سەلاح ڕەحمانی، زەکەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەکەریا محەممەدی و ماکوان ڕەحمانی لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لەنزیک گوندی "شوانکارە"ی نێوان شارەکانی جوانڕۆ و پاوە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ و بوون و برینداربوون.