کرماشان؛ لێخۆشبوون لە بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە و ئازادکرانی دوای ١٤ ساڵ
حەیدەر فەرەجی، خەڵکی شاباد و مەحکووم بە سێدارە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ناوبراوسزاکەی هەڵوەشایەوە
هەنگاو: یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
حەیدەر فەرەجی، خەڵکی شاباد و مەحکووم بە سێدارە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ناوبراوسزاکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٥ی مارسی ٢٠٢٣) حەیدەر فەرەجی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سیە سیا" سەر بە شاری شاباد و بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە، بە ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراو لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ئەم بەندکراوە ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە سزای سێدارەی برای ناوبراو، موسەیب فەرەجی تەمەن ٣٤ ساڵ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١، لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێکرابوو.