پێنج بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە

پێنج بەندکراوی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبە

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٢٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

پێنج بەندکراوی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٤ی مەیی ٢٠٢٣)، پێنج بەندکراوی بەندی گشتیی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە کە بەسەریاندا سەپێندراوە، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گواستراونەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەیان لە ئارادایە.

ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی فەرامەرز شەخسی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەردشت بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە. ناوبراو سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی چوار کەسی دیکەی نەزانراوە و هەوڵەکانی هەنگاو بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر و ئاشکراکردنی ناسننامەکانیان بەردەوامە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە