بەتەقەی هێزەکانی حکوومەت کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسود برینداربوو
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی سەعدی دانشپەژوو، لە ناوچە شاخەوییەکانی سنووری "تەتە" سەر بە شاری نەوسوود، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ح
هەنگاو: شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بەناوی سەعدی دانشپەژوو، لە ناوچە شاخەوییەکانی سنووری "تەتە" سەر بە شاری نەوسوود، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە کرایە ئامانج و بریندارکرا.
بەپیی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی مەیی ٢٠٢٣) هێزە چەکدارەکانی حکوومەت، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بەناوی سەعدی دانشپەژوو کرد و برینداریان کرد.
ئەم کۆڵبەرەتەمەنی ٣٨ ساڵە و خەڵکی گوندی "دەرگا شێخان"ی سەر بەمەریوانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریکردن لە سنووری "تەتە" لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و سمتی پێکراوە.
هەروەها، هاوکات لەگەڵ برینداربوونی سەعدی دانشپەژوو، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی حەبیب محەممەدی، خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی کوێستانی تەتە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.