درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی ژینا مودەڕسی‌گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان

ماوەی دەستبەسەرکردنی کاتیی ژینا مودەڕسی‌گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە. ه

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٠٨


هەنگاو: شەممە، ٣٠ بانەمەڕی ٢٧٢٣

ماوەی دەستبەسەرکردنی کاتیی ژینا مودەڕسی‌گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە. هەروەها ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پاش تێپەڕبوونی نزیکەی چل ڕۆژ، ماوەی دستبەسەرکردنی ژینا مودەڕسی‌گورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە درێژ کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕۆژنامەنووسە تۆمەتی نوێی "بڵاوکردنەوەی درۆ و پڕوپاگەندە" دراوەتە پاڵی. ئەوەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر تۆمەتی "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پێکهێنانی باند و گرووپی نایاسایی و ئەندامەتی لەو گرووپە"، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە پێی ڕاگەیەندراوە.


ژینا مودەڕسی‌گورجی، ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٩ی مەیی ٢٠٢٣) پاش یەک مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە، بۆ بەندی گشتیی ئەو ناوەندە گەڕێندراوەتەوە.

ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان، دووشەممە، ٢١ی بانەمەڕ (١١ی مەی)، لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگەی کتێبفرۆشیی شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆیان، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراوە.


ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرکراوە و پاش نزیک بە ٤٠ ڕۆژ دستبەسەربوون لە بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە، لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا (٣٠ی ئۆکتۆبەر) بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە