بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەعید محەمەدی‌فەڕ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەن.

٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٣:٢٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سەعید محەمەدی‌فەڕ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٥ی مەی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی سەعید محەمەدی‌فەڕ، خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، سەعید محەمەدی‌فەڕ حەوت ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم بەندکراوە پێشتر لە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی جارێکی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و دواتر سزاکەی جێبەجێ نەکرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە