جێبەجێردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەساڵاچوو لە بەندیخانەی سنە

سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەساڵاچوو بە ناوی عەبدولڕەحمان موزەفەری و خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە

٧ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٧:٥٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەساڵاچوو بە ناوی عەبدولڕەحمان موزەفەری و خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٨ی مەیی ٢٠٢٣) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بە ناوی عەبدولڕەحمان موزەفەری، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

ناوبراو ١٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ئەم بەندکراوە نزیکەی ٣ مانگ پێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە لانی کەم ٧ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارە دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە