نەوسوود: برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

عەلی حوسێنی، تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان حوسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ، سۆران دانشی و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ح

١٦ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٤:٣٤


هەنگاو: سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

عەلی حوسێنی، تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان حوسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ، سۆران دانشی و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوود برینداربوون. ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شاری پاوەن و بە مەبەستی دەرمانکروون و چارەسەریی پزیکشی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (۵ی ژوئەنی ٢٠٢٣) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی حوسێنی، تەمەن ١٧ ساڵ و سۆران دانشی تەمەن ٢٠ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "بلەبزان"ی سەر بە شاری پاوە بوون و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی کاوان حوسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "دەشە" و شوان (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە) تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "ساتیاری» ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووریی شاری نەوسوود بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود، عەلی حوسێنی لاقی بریندار بووە، سۆران دانشی کوڵۆکی سمتی (لگن) بریندار بووە، کاوان حوسێنی پشت و کەمەری بریندار بووە و هەروەها شوان دەست بەسەختی بریندار بووە.

دوای برینداربوونی ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری پاوە، بە مەبەستی دەرمانکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە