کرماشان؛ ئازادکرانی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە دوای ١٥ ساڵ

محەممەد بازانی، خەڵکی جوانڕۆ، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە سێدارە ڕزگاریبوو و ل

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:١١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

محەممەد بازانی، خەڵکی جوانڕۆ، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە سێدارە ڕزگاریبوو و لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ئازادکرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣) محەممەد بازانی، تەمەن ٥٨ ساڵ و مەحکووم بە سێدارە، سزای سێدارەکەی دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانی هەڵوەشایەوە و لەبەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ئازادکرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم بەندکراوە بەتەمەنە پازدە ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە