هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەنگاو: هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئارەش شەریفی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.