سنە؛ دەستبەسەرکردنی سەردار سوهرابی، بلاگێری کورد لەلایەن پۆلیسەوە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٤٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە بەردەوامیی سەپاندنی گوشاری ئەمنی بۆ سەر چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک، سەردار سوهرابی، بڵاگێری تەمەن ٤٣ ساڵی کورد و خەڵکی مەریوان، بەهۆی پشتگیری لە داواکارییەکانی خەڵک لە پەڕەی تایبەتیی خۆیدا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (١٩ی جولای ۲۰۲۶)، سەردار سوهرابی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتگیری لە ناڕازییان و هێنانەئارای داواکارییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان لە پەڕەی تایبەتیی خۆیدا، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیی فراجاوە لە شاری سنە دەستبەسەرکراوە.

ئەم بلاگێرە تەمەن ٤٣ ساڵانە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی سنە گواستراوەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتە دەگەیشتووەکان، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بە مەبەستی ئەنجامدانی لێپرسینەوەی ئەمنی گوازراوەتەوە و خراوەتە ژێر گوشارەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی سەردار سوهرابی، بەڕێوەبردنی پەڕەی ئینستاگرامەکەی لەلایەن ئیدارەی چاودێری بەسەر شوێنە گشتییەکانی (اماکن) پۆلیسی ئەمنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە و سەرجەم پۆست، ڤیدیۆ و چالاکییەکانی پێشووی لەلایەن ئەم دامەزراوەیەوە بە تەواوی سڕدراونەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە