شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئارمان ئیبراهیمی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٨:٥٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

ئارمان ئیبراهیمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ئارمان ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، دوای بانگکران و سەردانیکردنی بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکردنەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه گواسترایەوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە بەندی بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه ڕاگیراوە.

ئەم هاووڵاتییە  پێشترلەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی «هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو،  ئەم حوکمە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین، لەلایەن لقی ٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ئارمان ئیبراهیمی لە پووشپەڕی ٢٧٢٥دا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە لە شنۆ دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتڵاعات لە ورمێ گواسترایەوە و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترایەوە و پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لەو بەندیخانەیە ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە