ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار بوون بە ۶ کەس

بە دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، خزر محەممەدپوور و حەبیب خۆشن

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٣:٣٣


هەنگاو: دووشەممە، ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
بە دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، خزر محەممەدپوور و حەبیب خۆشنوود، ژمارەی گیراوانی ئەم شارە بوون بە شەش کەس. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاند؛ جەمال ڕەسوڵزادە و محەممەد مەحموود فەقیە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتایە سەر گوندی "کانی مەلا"ی سەر بە شاری پیرانشار و دوو برایان بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان و سەدرەدین قەیتەران دەستبەسەر کردووە.

هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی دانیشتووانی گوندی "کانی مەلا"ی پیرانشار، ڕۆژی یەکشەممە، خزر محەممەدپوور و حەبیب خۆشنوود لە گوندی "ئاشنوزەنگ"ی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.
لە هەمان کاتدا جەمال ڕەسووڵزادە و محەممەد مەحموود فەقیە، دوو دانیشتووی گوندی "خۆرینج" سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.

ئەو هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە