بریندارکرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

دوو کۆڵبەر بەناوەکانی کەریم هیدایەت، خەڵکی پیرانشار و ڕەحیم فەیزی، خەڵکی بۆکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتنە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێ

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٠


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر بەناوەکانی کەریم هیدایەت، خەڵکی پیرانشار و ڕەحیم فەیزی، خەڵکی بۆکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتنە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، گروپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا کەریم هیدایەت برینداربوو.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت، لاقی بە توندی بریندارکراوە.

هەنگاو پێشتر هەواڵی برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بە ناوی ڕەحیم فەیزی لە ڕۆژی یەکشەممە، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بڵاوکردبووەوە، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٥٠ ساڵە، هەر دوو لاقی بە گوللەی هێزەکانی حکوومەت پێکراوە و بۆ نەخۆشخانەیەک لە بانە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە