ڕفاندنی فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی، خەڵکی شاری سنە و فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە
هەنگاو: سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی، خەڵکی شاری سنە و فەرمانبەرێکی زانکۆی "ئازاد"ی ئەم شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە بەهمەنی و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە وەک فەرمانبەری کارگێڕیی زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بوو، لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو فەرمانبەرە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسوکاری کاوە بەهمەنی هیچ ئاکامێکی نەبووە.