بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

لە ئاکامی هەوڵی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی دایک و باوکی قوربانییەک، عەباس تاڵبی، بەندکراوی ڕاگیراو لە

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٦:٤٠


هەنگاو: سێشەممە، ٢٣ی جۆەردانی ٢٧٢٣
لە ئاکامی هەوڵی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی دایک و باوکی قوربانییەک، عەباس تاڵبی، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز لە سێدارە ڕزگاری بوو. ناوبراو کە بە کوشتنی زاواکەی تۆمەتبار کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لەم دواییانەدا بۆ دوایین جار ڕێگەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پی درا و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی لە ئارادا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، بەندکراوێک بە ناوی عەباس تاڵبی، کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای ئەوەی کە لە ئاکامی هەوڵی کۆمەڵێک لە چالاکنی مەدەنیی شاری سەقز ڕەزامدنیی دایک و باوکی کوژراوەکە وەرگیراوە، سزاکەی هەڵوەشایەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە بەندیخانەی سەقز ئازاد دەکرێت.

هەنگاو پێشتر لە هەواڵێکی تایبەتدا لەسەر ئەو بەندکراوە ڕایگەیاند: عەباس تاڵبی لە کاتی شەڕێکی دەستەویەخەدا لە پارکی منداڵانی شاری سەقز، لەسەر ئەوەی کە بە وتەی خۆی "زاواکەی ئازاری کچەکەی داوە و هەراسانی کردبوو"، زاواکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.

ئەو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، بۆ دوایین جار ڕێگەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ دراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە