سەردەشت ـ چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەریکی کوردیان کوشت
هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠١:٠٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٧ی مارسی ٢٠١٨) هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک دەست بەجێ گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “ئیبراهیم سلێمانی” خەڵکی ئاوایی کانی زەرد ڕاگەیاندووە.
ئیبراهیم سلێمانی خێزاندار و خاوەنی ژن و باوکی ٤ منداڵ بووە.