لەسێدارەدانی ١٤ بەندکراو لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی ئێران

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون کە ٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢١:٥٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون کە ٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا (لە ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردان تاکوو پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردان) لانی کەم ١٤ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس لەو بەندکراوانە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، هەروەها ٦ کەسیشیان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

زۆربەی سزای لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز جێبەجێ کراون کە ٣ کەس بووە، هەروەها لە بەندیخانەکانی تۆربەتجام، شیراز و هەمەدان هەر کامیان ٢ کەس و لە بەندیخانەکانی مەشهەد، گەچساران، ئەهواز، یاسووج و کرمان هەر کامیان ١ کەس لەسێدارە دراوە.


بەپێی ئاماری هەنگاو؛ لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم ١٤٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە ئەمەش زۆرترین ئاماری لەسێدارەدان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ئێراندا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە