لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەلی برار کازمی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بە

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢١:٥٨


هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەلی برار کازمی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی "عەلی برار کازمی" لە زیندانی عادڵاوا لە شاری شیراز جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، عەلی برار کازمی، سێ ساڵ لەمەوبەر لە شاری شیراز بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە تاکوو کاتی داڕشتنی هەواڵە، لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە