جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام

بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عارف هەواسی" کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شا

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٧:٤٤


هەنگاو: سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عارف هەواسی" کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام سزاکەی جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی عارف هەواسی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عارف هەواسی لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٠دا دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام کرا. ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە